ئێران و عێراق شاری پیشەسازی دروست دەکەن


ئێران دەست بە ھەنگاوەكانی دامەزراندنی شاری پیشەسازی ھاوبەش لەگەڵ عێراق دەكات.

ئیسماعیل زەمانی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ناوچەی ئارووندی ئازاد كە دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای ئێران رایگەیاند، بابەتی دامەزراندنی ژمارەیەك شاری پیشەسازی ھاوبەش لەگەڵ عێراقی تاوتوێ كردووە.

زەمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو شارە پیشەسازییانەی كە دادەمەزرێن لە نێوان ئێران و عێراق، كارەكانی لەلایەن ناوچەی ئارووندەوە جێبەجێدەكرێت لە بری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران و باس لە چەندین دۆسیەی گرنگ لە بوارەكانی پیشەسازی و بازرگانی لەو ناوچەیەدا كراوە بەو ئامانجەی كە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر خواست لەسەر كەرتی بازرگانی زیادببێت.