گەمارۆکان هەشتا لەسەدی سەرچاوە دارایەکانی ئێرانی کردووەتە ئامانج


بەرپرسێکی ئێران ئاشکرای کرد، گەمرۆکانی ئەمریکا لە سەدا ٨٠ ی  داهاتی ئێرانی کردووەتە ئامانج و دەشڵێت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ٨٠٠ کەسی بۆ چاودێری چاودێری جێبەجێ کردنی گەمارۆکان ئەرکدار کردووە.

مەهدی کەرباسیان جێگری پێشووی وەزیری پیشەسازی ئێران  لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی ئیلنا ئاشکرای دەکات ئەمریکا بەهۆی گەمارۆکانەوە لە سەدا ٨٠ـی سەرچاوە دارایەەکانی ئێرانی کردووتە ئامانج و بۆ ئەو مەبستەش ٨٠٠ کەسی بۆ چاودێری گەمارۆکان ئەرکدار کردووە.

مەهدی کەرباسیان دەلێت ئەمریکا بە گەمارۆ خستنە سەر کەرتی پێترۆکیمیایی ئێران ساڵانە ١٧ ملیار دولار زیان بە ئابووری ئێران دەگەیەنێت.

کەرباسیان ئاماژە بەوەش دەکات کە لەم ماوەی سەپاندنی گەمارۆکان بە هۆکارێکی نادیار ٣٠ ملیار دولار لە ئێران چووەتە دەرەوە کە ئەوەش زیانێکی زۆری بە ئابوری ئەو وڵاتە گەیاندووە.