یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی عێراق زیادی کردووە


وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند ، یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی عێراق گەیشتووەتە سەرووی ٣٥ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار.

وەزارەتی خەزێنەری ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد ، یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی عێراق لەسەر ئاستی مانگانە %٢.2 دابەزیووەو لەكاتێككدا لە مانگی ئادار یەدەگی دراوی بیانی عێراق گەیشتبووە ٣٦ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار ، ئەمەش بەراورد بە ساڵی رابردووش ١٣ ملیار دۆلار زیادیكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە ، عێراق لە ھەبوونی یەدەگی دراوی بیانی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی دوای سعوودیە و ئیمارات و كوێت لە ریزبەندی چوارەمە و لەسەر ئاستی جیھانیشدا چین لە ریزبەندیی یەكەمدایە و بە ھەبوونی زیاتر لە ترلیۆنێك دۆلار.