بەمەبەستی بەھێزکردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كان لەگەڵ بازرگانان و خاوه‌نكارانی شاری سلێمانی باڵوێز و کونسوڵی ھندستان لە عێراق و ھەرێمی كوردستان، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پێشەسازی سلێمانی و حه‌مید عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ١٨٦٢٠١٩ پێشوازیان کرد لە د.برايديب سينغ، باڵویزی هیندستان له به‌غدا و چاندرا مۆڵی کیرن، كونسوڵی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر.
سیروان محەمەد, سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕایگەیاند ”به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین بۆ شاری سلێمانی، هیوادارین ئه‌م سه‌ردانه‌تان ببێته‌هۆی گه‌شه‌كردنی زیاتری پهیوهندیهكانییه بازرگانیه‌كانی نێوانمان، له‌ئێستادا خاوه‌نكارانی سلێمانی كاری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ بازرگانی هیندستان له‌چه‌ندین بواردا هه‌یه و رۆژ له دوای رۆژیش قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان له زیادبووندایه”.
سەرۆکی ژوور ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ”شاری سلێمانی له بواری پیشه‌سازیدا پێشه‌نگه له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه زۆرترین كارگه‌ی پیشه‌سازی گه‌وره‌ی تێدایه له بواره‌كانی چیمه‌نتۆ و شیش و ئاسان و قوتوی خواردنه‌وه گازیه‌كان و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و چه‌ندین بواری دیكه كارده‌كه‌ن، له ڕووی بازرگانیشه‌وه رۆژ به‌رۆژ له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتندایه و چه‌ندین كه‌ل په‌ل و خۆراك له‌وڵاتی هیندستان هاورده‌ی سلێمانی ده‌كرێت و ده‌نێرێت بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق”.
سیروان محەمەد راشیگه‌یاند ”ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی یه‌كێكه له به‌هێزترین ژووره بازرگانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا له‌ئێستادا سه‌رقاڵی دورستكردنی ٩٠٠ گەنجینەین کە لەسەر رووبەری ٥٢٢ دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت كاركردن تیایدا به‌رده‌وامه، له داهاتووشدا ده‌مانه‌وێت بینایه‌كی نوێ بۆ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌سه‌ر رووبه‌ری ١٠ هه‌زار مه‌تر دروست بكه‌ین كه ده‌بێته سه‌نته‌رێكی گرنگی بازرگانی له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا، یه‌كه‌م ژووری بازرگانین كه ماوه‌ی ساڵێكه به سیسته‌می یه‌ك په‌نجه‌ره كار ده‌كه‌ین، له پاڵ بازرگانی و پیشه‌سازیشدا به‌شی كشتوكاڵمان دامه‌زراندووه كه توانیومانه چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ جێبه‌جێ بكه‌ین”.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه خۆشحاڵ ده‌بین پرۆتۆكۆڵێكی هاوبه‌ش له ژووری بازرگانی ده‌لهی واژوو بكه‌ین، بازرگانی كوردستان زۆر ئاسوده‌ن له مامۆڵهكردن له‌گه‌ڵ بازرگانانی هیندستان بۆیه زۆر به پێوستی ده‌زانین بانكێكی هیندستانی له سلێمانی بكرێته‌وه تاكو بازرگانی هه‌ردولا بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانتر كاره‌كانیان ڕایی بكه‌ن, داواكاریشین هانی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره هیندستانیه‌كان بده‌ن له‌سڵێمانی كارگه‌كانیان دابمه‌زرێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازاڕی عێراق زۆر گه‌وره و فروانه و لهبارهبۆ ساكردنهوهی كاڵاكان”.
لای خۆشیه‌وه د.برايديب سينغ، باڵویزی هیندستان له به‌غدا رایگه‌یاند ”سلێمانی یه‌كێكه له شاره گرنگه‌كانی عێراق كه ناوه‌ندێكی بازرگانی ستراتیژییه بۆیه هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین بۆ هێنانی كۆمپانیاكانی هیندستان كه بێنه سلێمانی لێره كار بكه‌ن، هه‌وڵی ته‌واویش ده‌ده‌م تاكو بتوانین بانكێكی هیندستان له سلێمانی بكه‌ینه‌وه”.
باڵویزی هیندستان له به‌غدا بازرگانی شاری سلێمانی بانگێشت كرد تاكو سه‌ردانی پێشه‌نگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌و ڵاته بكهنله بواره جیاوازهكانده هه‌ر بازرگانێك هه‌ڵگری پێناسی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بێت له ڕێگه‌ی به‌شی پهیهوهندیهكانی ژووره نوسراومان بۆ بكات ئاسانكاری ته‌واوی بۆ ده‌كه‌ین و هه‌موو جۆره هاوكاریه‌كی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین”.