شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌ردانی ژووری بازرگانی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كه‌ن


شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌ردانی ژووری بازرگانی ئه‌سته‌نبوڵی كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئه‌سته‌نبوڵه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.

وه‌سفی خه‌لیل ڕاوێژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی رایگه‌یاند ”ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ ١٦٦٢٠١٩ سه‌ردانی  ژووری بازرگانی ئه‌سته‌نبوڵمان كرد و له‌لایه‌ن  ئوزتورک ئوران، سەرۆکی   سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئه‌سته‌نبوڵه‌وه‌ پێشوازیمان لێكرا له‌ نزیكه‌وه‌ ڕه‌وشی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیامان تاوتوێ كرد داوامان لێكردن هانی كۆمپانیاكانیان بده‌ن كارگه‌كانیان له‌ كوردستان و شاری سلێمانی دابمه‌زرێنن”.

لایخۆشیه‌وه‌ ئوزتورک ئوران، سەرۆکی   سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئه‌سته‌نبوڵ رایگه‌یاند ”زۆر خۆشحاڵ ده‌بین بتوانین په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری بازرگانیه‌كانی نێوانمان به‌هێزتر بێت و بتوانین  له‌گه‌ڵ  ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ دروست بكه‌ین به‌شداری له‌ پێشه‌نگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی یه‌كتر بكه‌ین”.