ئەمڕۆ یەكشەممە، بەئامادەبوونی لێپرسراوی هێزەكانی 70ی وەزارەتی پێشمەرگەو ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شۆڕش كرانەوە.
چالاك قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕشی فێركاری رایگەیاند: دوای شەش مانگ لەنۆژەنكردنەوەو فراوان كردنیان، ئەمڕۆ 16-6-2019، هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەكە بەشێوازێكی مۆدێرن كرانەوەو لەئایندەیەكی نزیكدا نەشتەرگەرییەكان لەنەخۆشخانەكەمان دەستپێدەكەنەوە.
چالاك قادر باسی لەوەشكرد، لەداهاتوودا ژمارەی نەشتەرگەرییەكان لەنەخۆشخانەكەمان دوو هێندەی ئێستا زیاتر دەبن و خزمەتی زیاتر پێشكەش بە هاووڵاتیانی سنوورەكە دەكەین.