سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له كێبڕكێی ئابووری جیهاندا په‌نا براوه‌ته به‌ر جه‌نگێكی به‌ده‌ر له رێساكان، رایگه‌یاند: ” له كاتێكدا جه‌نگی بازرگانی له سه‌رتاسه‌ری جیهان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه به‌رده‌وامی به‌و هه‌وڵانه ده‌درێت كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا به زۆری و زۆرداری ده‌ویسترێت كێبڕكێكاران له‌ناو ببرێن. ده‌بێت دیسانه‌وه ركابه‌ری دادپه‌روه‌رانه و متمانه به‌یه‌كتركردن له نێوان وڵاتان دروست ببێته‌وه”.
له پێنجه‌مین لوتكه‌ی كۆنفرانسی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی و متمانه‌ی زیاتری به‌یه‌كتر له ئاسیا كه به به‌شداری سه‌رۆك و سه‌رۆك حكوومهتانی وڵاتانی ئه‌نجام له دوشه‌نبه به‌ڕێوه ده‌چێت، پوتین رایگه‌یاند كه هه‌موو كه‌سێك نیگه‌رانه له‌و گرژیانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ناو رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و وتی: “به بۆچوونی ئێمه تاكه رێگاچاره‌یه‌كی ژیرانه ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه به ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان هه‌ڵبستن”.
پوتین ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بڕیاری كشانه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌كه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی و وتی: “رووسیا وه‌ك لایه‌نێك كه گه‌یشتۆته ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر شانی”.
ڤلادیمیر پوتین گه‌یشتنه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی سووریایشی به گرنگ زانی و وتی: “چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه‌مان ئێجگار گرنگه. پێویسته له كه‌مترین ماوه‌دا هه‌لومه‌رجی سیاسیی گونجاو له سووریا كاری پێبكرێت”.
پوتین له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ئابووری جیهانیشه‌وه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی له كاتێكدا جه‌نگی بازرگانی له سه‌رتاسه‌ری جیهان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه به‌رده‌وامی به‌و هه‌وڵانه ده‌درێت كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا به زۆری و زۆرداری ده‌ویسترێت كێبڕكێكاران له‌ناو ببرێن و وتی: “به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌شانه ههنگاونانمان بۆ ده‌ربازبوون له‌و ره‌وشه ئێجگار گرنگه”.
له‌باره‌ی رۆڵی ئاسیاش له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری جیهانی پوتین وتی: “ده‌بێت دیسانه‌وه ركابه‌ری دادپه‌روه‌رانه و متمانه به‌یه‌كتركردن له نێوان وڵاتان دروست ببێته‌وه. له ژێر چاودێری وڵاتانی ئاسیا به خۆپاراستن، وه‌به‌رهێنان و هه‌ڵگرتنی سنوورداره سیاسییه‌كان بازرگانیمان گه‌شه بكات. پێداگیرین له‌وه‌ی به ره‌چاوكردنی رێساكانی رێكخراوی بازرگانی جیهانی هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له بواری وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازی پته‌و بكه‌ین. پێویسته پرۆسه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كێتی ئابووری ئۆراسیا، رێكخراوی هاریكاری شه‌نگه‌های له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی “پشتێنه و رێگا”ی چین كه وڵاتانی به‌شدار له كۆنفرانسی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی و متمانه‌ی زیاتری به‌یه‌كتر له ئاسیا پشتگیری ده‌كه‌ن به‌رده‌وام بێت. ئه‌م هه‌وڵانه له به‌رژه‌وه‌ندی ههموووماندان”.