دامەزراوەیەکی جیهانی ریزبەندی دارایی تورکیای دابەزاند

دامەزراوەی موودیس بۆ خزمەتگوزاری وەبەرهێنەران، لە بارەی تورکیای نقوم بوو لە قەیرانی ئێس ٤٠٠ و پێشهاتەکانی هەڵبژاردن، شەوی ڕابردوو ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. لە روونکردنەوەکەی موودیسدا هاتووە کە ریزبەندی ئاستی دارایی تورکیا لە گروپی BA3 ەوە بۆ گروپی B1 دابەزێنراوە و ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە تورکیا لە حاڵەتێکی نەرێنیدایە.

دازمەزراوەکە رایگەیاند کە دابەزاندنی پلەی تورکیا بە مانای ئەوە دێت کە دانەوەی قەرزەکانی باڵانسی ئابوری خوستووەتە مەترسییەوە و مەترسییەکانی خراپبوونی قەیرانەکە زیاتر دەکات.

بە گوێرەی ڕیزبەندییەکانی موودیس، ئەو وڵاتانەی کە لە گروپی B1 دان دەچنە خانەی ئەو وڵاتانەی کە مەترسی کەوتنە ژێر قەرزی زۆریان ەیە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە کە یەدەکی دراوی بیانی تورکیا لاوازبووە و لە ٢ ساڵی داهاتوودا چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە لە ٢ ساڵی داهاتوودا توانای دابین کردنی بەرپرسیارییە کورتخایەنەکانیشی کەم لاوازببێت.

موودیس دەڵێت کە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ ناڕوونییەکی خولقاندووە، ئەگەرەکانی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە بەهۆی سیستەمی ئێس ٤٠٠، فشاری خستووەتە سەر ئابوری تورکیا و سیستەمی دارایی ئەو وڵاتە.

لە پاش بڕیارەکەی موودیس، وەزارەتی خەزێنە و دارایی تورکیا کاردانەوەی بەرامبەر بڕیارەکە نیشاندا. وەزارەتەکە لە روونکردنەوەیەکیدا وتی “کاتێک کە لێکدانەوە بۆ حاڵەتی ئابووری دەکرێت دەبێت رەهەندێکی تر لەبەرچاوبگیرێت ئەویش حاڵی قەرزداری کارەکتەرە ئابورییەکانە. تورکیا، لە رووی ڕیزبەندی تەواوی ئابووری و هەر کارەکتەرێکی ئابووری تایبەتەوە تا دێت تۆکمەیە و چالاکییەکی بەهێز نیشان دەدات.”