جووتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی توشی زیان بوون و بەرھەمی گەنمیان کەمی کردووە


ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕای گەیاند، لەمیانەی بەدواداچووندا بۆیان دەرکەوتووە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو، بەرھەمی گەنمی جووتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی کەمی کردووە.

کاسترۆ مەعرووف، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە  ڕاگەیاندوه‌: لە میانەی بەدوداچەونێکماندا بۆمان دەرکەوت کە بوونی گژوگیای زۆر و مێروەی زیانبەخش جووتیارانی توشی زیان کردووە و وای کردوە کە بەرھەمی گەنمی ئەمساڵیان کەم ببێتەوە”.

وتیشی، بەداخەوە ئەمساڵ وەزارەتی کشتوکاڵ وەک پێویست دەرمان و ڕێنمایی پێشکەش بە جووتیاران نەکردووە، ئەوەش وای کردووە وێڕای کەمبوونەوەی ڕێژەی ەبرهەمی گەنم، بەشێکی زۆری جۆری گەنمەکەش  خراپ بێت و جووتیاران لە بازاڕ بیفرۆشنەوە”.

لێدوانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کاتێکدایە کە وێڕای دەستکردن بە دوورینەوەی گەنمی جوتیاران، تا ئێستا کاتی وەرگرتنی گەنمەکانیان لە سایلۆکان ڕانەگەندراوە.