ئەو وڵاتانەی گەشتكردن بۆیان ‌كه‌ مترین نرخی تێدەچێت

گه‌وره‌ كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌وروپی‌، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ كردوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ بۆ گه‌شت سه‌ردانی‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا ده‌كه‌ن كه‌ تێیدا نرخی تێچون و كاتی‌ مانه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌.
به‌ پێی‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ده‌چێت بۆ یه‌كێك له‌و وڵاته‌ ئه‌وروپیانه‌، ده‌توانێت بۆ سێ‌ رۆژ له‌ هۆتێلی‌ سێ‌ ئه‌ستێره‌ و كرێی‌ هاتو چۆو خواردن وچون بۆ شوێنه‌ مێژویی و گه‌شتیاریه‌كان، به‌ ته‌نها 350 دۆلار ئه‌نجام بدات.
ئه‌و كۆمپانیایه‌ ناوی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ ده‌توانرێت به‌ كەمتر له‌ 350 دۆلار گه‌شتی بۆ بكرێت ئه‌وانیش.
یه‌كه‌م: بۆدابێست، هه‌نگاریا، بڕی‌ تێچون، 204 دۆلار
دوه‌م: فیلینۆس، لیتوانیا، بڕی‌ تێچون، 214 دۆلار
سێیه‌م: وارسۆ، پۆڵه‌ندا، بڕی‌ تێچون، 230 دۆلار
چواره‌م: ریگا، لاتڤیا، بڕی‌ تێچون، 235 دۆلار
پێنجه‌م: لێزبۆن: پورتوگال، بڕی‌ تێچون، 252 دۆلار
شه‌شه‌م: دیبڕۆ فینك، بڕی‌ تێچون، 255دۆلار
حه‌وته‌م: پڕاگ، چیك، بڕی‌ تێچون، 256 دۆلار
هه‌شته‌م: تالین، ئه‌ستونیا، بڕی‌ تێچون، 262دۆلار 
نۆیه‌م: ئه‌سته‌نبوڵ، توركیا،  بڕی‌ تێچون،321 دۆلار
ده‌یه‌م: بیلفاست، ئایرله‌ندای‌ باكو، بڕی‌ تێچون، 330 دۆلار