راپۆرتی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ئاڕاستەی حکومەت کراوە

لیژنەی تایبەت بە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی راپۆرتی خۆی لەسەر پڕۆژەکە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات.

ئـازاد رەسـوڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەی شەقامی 100 مەتری راگەیاند: ئەو لیژنەیەی بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێک لەسەر شەقامی 100 مەتریی سلێمانی پێکھێنرابوو، راپۆرتەکەی تەواوکردووە و پێشکەش بە جێگری سەرۆکی حکومەتی کردووە و دوای لێکۆڵێنەوە لە راپۆرتەکە وەڵامی لیژنەکە دەدرێتەوە.

وتیشی: جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکەوێتە دوای پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم، لە راپۆرتەکەدا چەند ئەلتەرناتیڤێک لەسەر دەرخستەی پڕۆژەکە ئامادەکراوە، کام لەو ئەلتەرناتیڤانە لە توانای دارایی حکومەتدا بێت ئەوەیان جێبەجێ دەکرێت.