بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لێدراویان هەیە بڕیارێكی نوێ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەردەكرێت و، بەبڕی 50 ملیۆن دیناریش سزای ئەو كۆمپانیایانە دەدات كە سەرپێچی لەرێنماییەكاندا دەكەن.
وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەركردو لەبڕیارەكەشدا ئاماژە بەوەدراوە دەركەوت هەر كۆمپانیایەك ئۆتۆمبێلی ژێرئاوكەوتوو، چاككراوە یان لێدراوەی هاوردە كردوە لەگەڵ گەڕانەوەی ئۆتۆمبێلەكەش كۆمپانیاكە بەبڕی 50 ملیۆن دینار سزابدرێت.