ۆرکشۆپێک لەسەر کاری بازرگانی بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگا ئەنجامدرا


بەمەبەستی ھاندان و ئاشناکردنی گەنجان بۆ دەستپێکردنی کاری بازرگانی و چۆنێتی ھاندانی بۆ پشتبەستن بەکاری خۆیان ڕێکخراوێکی گەنجانی ئەمریکی و پۆڵندی لە شاری سلێمانی ۆرکشۆپێکی تایبەتیان بۆ گەنجانی سلێمانی ئەنجامدا.

دابان نەجمەدین، سەرپەرشتیاری ۆرکشۆپەکە ڕایگەیاند” ئەم ۆرکشۆپەی بۆ گەنجانبوون لەسەر بنەماکانی چۆن دەست کردن بەبازرگانی بچوک تا گەنجانی شاری سلێمانی کە دەرچوێ زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشنابن بەچۆنێتی دەستپێکردنی کاری بازرگانی بچوک”.

ڕاشیگەیاند” ۆرکشۆپەکە بە سەرپەرشتی گلین کرێپە سەرۆکی ڕێکخراوی زمانی ئـازاردی ئـەمریکی و یاسیک سپێندڵە ڕێکخراوی ئـینتە رپرینەشیپ و ئـازادی پۆڵەندی ئەنجامدڕا کە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان تیایدا بەشداربون زۆرترین زانیاریان پێدرا کە چۆن دەستدەکەن بەکار و ئاشنا دەبن بە کارەبازرگانیەکان”.

ئامژەی بەوەشدا” ئێمە ئامانجمانە لەم ۆرکشۆپانە زیاتر بکەینەوە و کاری باشتربکەین وە کەسانی شارەزای ناوخۆ و بیانی بھێنین و سودیان لێوەرگرین تا گەنجان ھانبدەن پشت بەکاری خۆیان ببەاتن و تواناکانیان بخەنەکار”.