بە گوێرەی لێدوانێکی وەزیری كشتوكاڵی عێراق راگەیەندراوە کەوا ئەو وڵاتەی پێشتر سێ لەسەر چوارى كۆی گشتی بەرهەمی خورمای لە جیهاندا بەرهەم دەهێنا لە ئێستدا خورما بەشێوەی نایاسایی هاوردە دەکات.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ساڵح حوسێنی، وەزیری كشتوكاڵی عێراق بە رۆژنامەگەڕانی راگەیاند کە وەزارەتەكەیان ڕێگە بە هاودەكردنی خورما نادات لە دەرەوەی وڵات و وتی، “گشت ئەو خورمایانەی هاوردە دەكرێت و دەهێنرێتە عێراق، بەشێوەی نایاسایین. هاوشێوەی بەروبوومە كشتوكاڵییەكانی تر دەهێنرێتە نێو وڵات”.
ساڵح حوسێنی ئاماژە بەوە دەدات کە وەزارەتی كشتوكاڵ دەیەوێت وەبەرهێنەرانی عێراق كارگە دروستبكەن. ئەمەش بۆ كۆكردنەوەی بەروبوومەكانی وڵات و لەقتونانی بەرهەمی خورما لەپێناو گەشەپێدانی بەرهەمی خورما و پشتیوانی لەو كەرتە گرنگە بکرێت.