سه‌ره‌ڕای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ له سوریا، كه‌رتی ئابوری ئه‌و وڵاته توانیویه‌تی پارێزگاری بكات له هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه.
له راپۆرتێكدا، رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن، هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می سوری له (15) مانگی رابردودا بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ریده‌خات، عێراق به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له هاورده‌كردنی به‌رهه‌می سوریا و سعودیه له پله‌ی دوه‌م دێت، كه یه‌كێكیشه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین ره‌خنه له رژێمی سوریا ده‌گرێت.
رۆژنامه‌ی ناوبراو ئه‌وشی ئاشكراكردوه عێراق له‌و ماوه‌یه‌دا به‌بڕی (353) ملیۆن دۆلار، شتومه‌كی له‌و سوریا هاورده‌كردوه، سعودیه به‌بڕی (319) ملیۆن دۆلار شتومه‌كی له‌و وڵاته هاورده كردوه، لوبنانیش به‌بڕی (247) ملیۆن دۆلار له پله‌ی سێیه‌مدایه، له هاورده‌كردنی شتومه‌ك له سوریا.