به‌ڕێوه‌به‌ری ئاست به‌رز له كۆمپانیای Hon Hai كه به”Foxconn” ناسراوه و له تایوانه و هاوپشكی هه‌ره گرنگی ئه‌پڵه رایگه‌یاند كه ئه‌پڵ ئه‌گه‌ر به پێویستی بزانێت ده‌توانێت له ده‌ره‌وه‌ی چین-یش ئامێره‌كانی به‌رهه‌م بهێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی نیمچه په‌یوه‌ندییه‌كانی Foxconn، یۆنگ لیو به ماڵپه‌ڕی Bloomberg راگه‌یاند كه له ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری جه‌نگی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و چین ئه‌وان پشتگیری له ئه‌پڵ ده‌كه‌ن و وتی: “ئێستا له‌سه‌دا ٢٥ی به‌رهه‌مهێنان له ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌كرێت. ئه‌پڵ له هیندستانیش كاری به‌رهه‌مهێنان ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌پڵ توانای پێویستی هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی”.
لیو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێشتا ئه‌پڵ راینه‌سپاردوون له چین ده‌ربچن و كۆمپانیاكه‌ش به گوێره‌ی پێویستی به‌كارهێنه‌ران ده‌توانێت وه‌به‌رهێنان بۆهه‌ر كوێیه‌ك بیهه‌وێت بیگوازێته‌وه.
كۆمپانیای Foxconn ئێستا له شاری چێنای هیندستان بۆ iPhone Xr تاقیكردنه‌وه‌ی دڵنیایی جۆری ئه‌نجام ده‌دات و له به‌رنامه‌ی دایه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی بكات.