كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی به‌ریتانی دوا پێشوه‌چوونه‌كانی یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانی و ڕیزبه‌ندی وڵاتانی له خاوه‌نداری كردن بۆ زۆرترین یه‌ده‌گی جیهان بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌یش عێراق پێنجه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئاستی دنیا له ڕووی یه‌ده‌گی نه‌وته‌وه.
كۆمپانیاكه به پشت به‌ستن به ئامار و داتاكانی 2019 ئاماژه‌ی داوه، كه ئێسته سعوودیه ڕێژه‌ی 12%ی یه‌ده‌گی نه‌وتی خاوی جیهانی هه‌یه، جیا له‌وه‌یش یه‌ده‌گێكی یه‌كجار زه‌به‌لاحی گازیش له ناوچه جیا جیاكانی سعوودیه دۆزراونه‌ته‌وه، بۆیه دوای ڤه‌نزوێلا بووه‌ته گه‌وره‌ترین وڵات له یه‌ده‌گی وزه و جیاوازیشی له‌گه‌ڵ ڤه‌نزوێلا زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێ له به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین، پێش ڤه‌نزوێلایش بكه‌وێته‌وه و ببێته یه‌كه‌م وڵات له یه‌ده‌گی وزه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌ی بریتیش پترۆلیۆم هاتووه، كه ڤه‌نزوێلا خاوه‌نی 303 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گه و هه‌رچه‌نده سعوودیه له 2018 ڕێژه‌ی 266 ملیار به‌رمیل نه‌وتی هه‌بوو، به‌ڵام له به‌رده‌وامی گه‌ڕان و پشكنین ڕێژه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی خامی سعوودیه بۆ ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته 297.7 ملیار به‌رمیل نه‌وت.
دوای ڤه‌نزوێلا و سعوودیه‌یش كه‌نه‌دا له ڕیزبه‌ندی سێیه‌م دێ كه خاوه‌نی 168 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گه و پشان ئێران به 156 ملیار و پێنجه‌میش عێراق دێ كه خاوه‌نی 147 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گه.