لەبارەی جۆرە مێرویەکەوە ھۆشداری دەدرێت


خاوەن باخەکان ئاگادار دەکرێنەوە لە جۆرێک قالۆنچە کە دەدات لە داری چوالە و قەیسی بۆ لەناوبردنی دەبێت دەرمان بەکار بھێندرێت.

كۆسار باقی، بەڕێوەبەری نەمامگەی کانی پانکە بە ڕایگەیاند”حفار ساق قالۆنچەی تەواوی کرمی قەدەسمەی قەیسی وچوالە ئێستا بەتەواوەتی بڵاوە بەتایبەتی لەباخی چوالەدابەپلەی یەک پاشان لەسەرباخی قەیسی زۆر دەبینرێت”.

ڕاشیگەیاند “دەبێت براجوتیارەکان ئاگاداربن لەم قوناغەدا قەلاچۆقورسە بەتایبەت ئەگەرباخی تر لەتەنیشتت هەبێت ، ئێستاکاتی گەرادانانە، گەراکان لە درزی ساقی دارەکان دادنێن جۆرێکی تریان لەسەر لوتکەی لقەناسکەکان ، پاشان دەبێت بەکرمۆکە وردەورە دەچێتەناولقی دارەکە”.

لەبارەی ئەوەی کەی دەرئەکەوێت کاری گەریەکی دەبێت دەڵێت” مانگی 8و 9 بەڕونی سەری لقەکان دەبیندرێت کە وشک بوە وە چارەسەر قورسە چونکە لەم قۆناغەدامێروی کامڵ دەتوانێت هاتوچۆبکات بەڵام دەتوانین قرکەر بەکار بهێندرێت بۆئەوەی ڕێگەی لێ بگیرێت”.

ئاماژەی بەوەشدا “دەتواندرێت دارەکە ڕابوەشێندرێت بەئاسانی مێروەکە دەکەوێتەخوارەوە کۆی بکرێتەوە ولەناو ببرێت ، هەروەها لەمانگی 8و9قرکەر بەکاربهێندرێت بۆلەناوبردنی کرمە دەرچوەکان وە بەوشێوەیە کرمەکە زۆر زیانی لێدەکەوێت چونکەئەوقۆناغە زۆرحەساسە بۆکرمەکان چونکەلەدەرەوەی دارەکەن زۆرنەچونەتەناولقەکان”.