به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه ئابوری و ته‌كنه‌لۆژیه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردو دا وڵاتی چین پەرەیپێدا، توانی بچێته پێشه‌نگی وڵاتانی ئاڵوگۆری بازرگانی، كه چه‌ندین ساڵه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشه‌نگی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بوه.
گرتنی پێشه‌نگی له دوای ئه‌و وه‌به‌رهێنان و داهێنانه بێشوماره بو كه وڵاتی چین له بواره‌كانی بازرگانی و ئابوری و ته‌كنه‌لۆژیادا كردی، توانی بێته پێشه‌نگی وڵاتانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ساڵی 2012 دا به بڕی 3 ترلیۆن و 870 ملیار دۆلار بوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا به بڕی 3 ترلیۆن و 820 ملیار دۆلار به‌و رێژه‌یه‌ش ئاڵ‌و گۆری بازرگانی له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ردا ئاڵوگۆڕی بازرگانی له وڵاتی چین به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه.
ئه‌و پیشكهوتنهی ئابوریه‌ی وڵاتی چین له دوای بون به ئه‌ندامی ئه‌و وڵاتهدێت له رێكخراوی بازرگانی جیهانی و گه‌شه‌سه‌ندنی تێكڕای بواره‌كانی ئابوری و بازرگانی و پیشه سازی و ته‌كنه‌لۆژی و كشتوكاڵی دێت، له به‌رامبه‌ردا وڵاتی ئه‌مه‌ریكا له زۆربه‌ی بواره‌كاندا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.