گۆرانیکارییەکانی کەشی هەوا زیانی زۆر بە کۆمپانیاکان دەگەیەنێت


گۆرانكارییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وا و گه‌رم بوونی گۆی زه‌وی به‌ بڕی ١ ترلیۆن دۆلار زیان له‌ كۆمپانیاكانی جیهان ده‌دات.

به‌ گویره‌ی ئاژانسی راشاتوده‌ی له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا به‌ كاریگه‌ریی گۆرانكارییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وا و گه‌رمتربوونی گۆی زه‌وی ٢١٥ كۆمپانیا له‌ سه‌ر ئاستی جیهاندا به‌ بڕی یه‌ك ترلیۆن دۆلار زیانیان به‌رده‌كه‌وێت.

به‌ گشتی به‌های ئه‌م ٢١٥ كۆمپانیایه‌ له‌ بازاره‌كاندا ده‌گاته‌ ١٧ ملیارد دۆلار. ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ی كه‌ زۆرترین زیانیان به‌رده‌كه‌وێت بریتی ده‌بن له‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ، سۆنی، چاینا مۆبایل، یو بی ئێس،بی ئێچ پی و ئینفۆسس  .