لە سلێمانی لەسەر فڕێدانی پاشماوەی خۆڵ و خاشاك رێوشوێنی یاسایی دەگیرێتە بەر


سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەئاگادارینامەیەكیدا خاوەن  دوكان و كۆگاو چێشتخانەو میوان خانە و خاوەنكارەكان  ئاگاداركردەوە كە پاشماوەی خۆڵ و خاشاك لەبەردەم دووكان و شۆستەو شەقامەكان فرێبدەن سزا دەدرێن.

وەك لەئاگادارینامەكەدا هاتووە، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، لەڕێگەی تیمەكانی چاودێریمانەوە، هەر خاوەن “دووكان و كۆگاو چێشتخانەو میوان خانەو خاوەنكارەكان” سەرپێچی بكات  ئەوا بەپێی بەفەرمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە (1/647)لەسەر بڕیاری (67) ساڵی (1986) سزا دەدرێت .

لەبارەی سزاكەیشەوە شارەوانی سلێمانی رایگەیاندوە،  سزای فڕێدانی پاشماوەی خۆڵ و خاشاك بڕی “000 100” سەد هەزار دینارە و لەكاتی دووبارە بوونەوەیداسزای یاسایی توندتر دەگیرێتە بەر.