جیاواز لەو چێشتخانە و رێستۆرانتانەی دەكەونە سەر رێگای نێوان شارە جیاجیاكان كە لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوە دەبرێن، لەسەر رێگای كەلار – دەربەندیخان، لەلایەن پێنج ژنەوە چێشتخانە و رێستۆرانتێك بەڕێوەدەبرێت، ئەوەش وای كردوە، ببێتە جێی سەرنجی گەشتیاران و رێبواران و شۆفێران و ئەو كەسانەی، كە لەو رێگەیەوە هاتوچۆ دەكەن.
ئەو خانمانەی لە چێشتخانەكەدا كاردەكەن، سەرباری ئەوەی پیشەكەیان بووەتە سەرچاوەی بژێوییان، هاوكات خۆشحاڵ و دڵخۆشن بە كارەكەیان.
سەرەتایی هەموو رۆژێكی نوێ, ئامادەكاری بۆ پێشوازی لە میوانەكانی خواردنگەكەیان دەكەن.
كاری ئەم پێنج خانمە لە خواردنگەیەكی سەر رێگای نێوان دەربەندیخان – قەزای كەلارە.
سكاڵا خهلیل، خاوهنی چێشتخانهكه دهڵێت ”ئێمه رۆژانە بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر كاردەكەن، بە ئامادەكردنی چەند خواردنێكی هەمە چەشن پێشوازی لە هەموو ئەو كەسانە دەكەن، كە بۆ نانخواردن سەردانی خواردنگەكەیان دەكەن”.
ئەم خانمانە بە هاوبەشی سەرجەم كارەكانی رۆژانەی خواردنگەكە رادەپەڕێنن, بە وتەی خۆیان هەرچەندە لە كارەكەیاندا زۆر ماندو دەبن بەڵام لەگەڵئەوەشدا هەست بە ئاسودەیەكی زۆر دەكەن.
كاری ئەم خانمانە, جێگای سەرنجی هەموو ئەو كەسانەیە كە سەردانی خواردنگەكە دەكەن.
لە هەرێمی كوردستان سەرەڕای كەمی دەرفەتی كاركردن، بەڵام بەشێك لە ئافرەتان بە هەوڵ و ماندوبونێكی زۆر هەلی كاركردنیان بۆ خۆیان رەخساندووە، بە وتەی ئەو ئافرەتانەی لە دەرەوەی ماڵ بە كاركردن سەرقاڵن لەگەڵ ئەوەی بونەتە خاوەن داهات هاوكات كاركردنیان ئارامیشی بە دەرونیان بەخشیوە.
knn