سیستەمە تایبەتەکەی هواوی لە دوو مانگدا دەکەوێتە کار

کۆمپانیای هواوی کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی تەکنەلۆجی چینیە، بەهۆی ئەو کێشانەی کە لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا هەیەتی سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەر مۆبایلەکانی لە کار دەکەوێت لە جێی ئەو سیستەمەش وا بڕیارە کە سیستەمێکی نوێی تایبەت بە خۆی دروست بکات. بەپێی ئەو هەواڵانەی کە هەتا ئێستا بڵاو کراونەتەوە وا بڕیارە لە مانگی ئابدا سیستەمە نوێکەی هواوی بڵاو بکرێتەوە.

پێگەی تێکنۆ بلۆگ بە گۆڤاری گلۆبال تایمزی ڕاگەیاند هواوی سیستەمێکی تایبەت بە وڵاتی چین لەژێر ناونیشانی هۆنگ مێنگ ئۆس دروست دەکات بۆ دەرەوەی وڵاتی چینیش ئۆکئۆس دروست دەکات و لە سەرەتای وەرزی بەهاردا ئەم سیستەمە نوێیانە بەردەست دەبەن، بەڕێوبەری سیستەمی کارپێکردنی کۆمپانیای هواوی ڕیچارد یو ئەم هەواڵەی گۆڤارەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕای گەیاند لە مانگی ئابدا ئەم سیستەمە دەخرێتە کار.

هواوی دەیەوێت سیستەمی وڵاتی چینی لە سیستەمە جیهانیەکە جیاوازبێت

لە پێشوتریشدا باس لەوە کرابوو کە سیستەمی ئەی ئاڕ کەی ئۆس دروس دەکرت بەڵام لە ئێستادا کۆمپانیای هواوی چینی دەیەوێت سیستەمی وڵاتی چین لە وڵاتانی دونیا جیاواز بێت و سیستەمێکی تایبەت بێت.

لەم کاتەشدا کۆمپانیای گوگڵ باسی لەوە کردووە کە لە سیستەمە نوێکەی هواویدا ڕاستەوخۆ بەشداری کەران ناتوانن گوگڵ بەکار بهێنن چونکە چەند کێشەیەک لە نێو سیستەمەکەدا دروست دەبێت بەو هۆیەوە مەترسی بەکارنەهێنانی سیستەمەکە لەلایەن گوگڵەوە لە ئارادا هەیە.