بڕیارە لە رۆژانی 13 و14/6/2019، پێشانگایەكی تایبەتی كچە شێوەكاری كورد نێرگز نەوزاد لە ماجدی مۆڵی سلێمانی بكرێـتەوە.
لە پێشانگاكەدا، چەندین تابلۆی هونەری كاری دەستڕەنگینی نمایشدەكرێت كە نێرگز دروستی كردون، لەبارەی كارەكانی نێرگز نەوزاد دەڵێت: شێوەی تابلۆكان پێكهاتوون لە (كلاسیك، مۆدێرن) ، مەبەستم لە كلاسیك گەڕاندنەوەی بەرهەمە كلاسیكییەكانە بۆ ئەم سەردەمە، بە تێكەڵكردنی لەگەڵ تابلۆی مۆدێرن و ژمارەی تابلۆكان نزیكەی ٥٠ بۆ ٦٠ تابلۆ دەبێت.
هەروەها لە ناو تابلۆكاندا چەند دەفتەرێك هەیە كە بەرگەكەی لە تابلۆ پێكهاتووەو دەتوانرێت وەك دەفتەری یادگاری بەكاربێت، بیرۆكەیەكە بۆ كردن بە دیاری.