بەهۆی زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران و دەستپێكردنی وەرزی گەشتیارییەوە ژمارەی ئەنجامدانی گەشتەكانیش لەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە زیاد دەبێت.
لەوبارەیەشەوە ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیاند: لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و زیادبوونی ژمارەی گەشتیاراندا چاوەڕوان دەكرێت ژمارەی ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانیەكانیش لەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە زیاد ببێت و چەندین هێڵی دیكەی فڕۆكەوانیش بێنە ناو پلانی گەشتەكانی فرۆكەخانەكەوە.
وتیشی: لە دوای زیادكردنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ هەریەك لە هۆڵەنداو جۆرجیاو زیادبونی گەشتەكانی ئەوروپا، لەم وەرزەدا بەهۆی گەشتیاریەوە ژمارەی گەشتەكان لەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە بۆ شارە گەشتیاریەكانی وڵاتی توركیاش زیاد دەكات.