موعین ئەسفەھانی سوپاسی خەڵکی شاری سلێمانی دەکات

ھونەرمەند موعین ئەسفەھانی  لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سوپاسی خەڵکی شاری سلێمانی دەکات.

موعین دەڵێت بۆ دووەمجارە سەردانی سلێمانی کردووە و یەکەم کۆنسێرتە کە بۆ ھەوادارامی سازیکردووە و ھیوای خواست ئەو کەسانەی هاتونە بۆ کۆنسێرتەکەی  ئاسودە و ئاوێزانی گۆرانیەکانی ئەو بووبن.

 سێیەم رۆژی جەژن کۆنسێرتی گەورەی ساڵ لەلایەن ھونەرمەند موعین ئەسفەھانی لە شانۆی رۆمانی لە پارکی ھەواری شار لە سلێمانی بەرێوەچوو، دەزگای میدیای کوردساتیش سپۆنسەری میدیایی کۆنسێرتەکەی بوو.