وه‌زیری نه‌وتی ئێران دەربارەی گه‌مارۆكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌پێنراون، به “قورسترین گه‌مارۆكانی مێژوو” ناوبرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له دۆخێكی سه‌ختتردان له دۆخی جه‌نگی ئێران-عێراق.
لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ICANA، بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه، وەزیری نەوتی ئێران روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه داوه كه ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی.
هاوکات زه‌نگه‌نه جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه دۆخی ئێستای وڵاته‌كه‌ی له دۆخی سه‌رده‌می جه‌نگی ئێران-عێراق قورستره و له‌باره‌ی ئه‌و ئاسته‌نگ و گرفتانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌ره‌وڕوویان بووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، “به‌ره‌وڕووی چه‌ندین كێشه‌ی هاوشێوه‌ی فرۆشتنی نه‌وت، دۆزینه‌وه‌ی كه‌شتی، وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره و كڕینی زۆر به‌رهه‌م و كاڵا بووینه‌ته‌وه. ئه‌م قۆناغه له گه‌مارۆكانی پێشتر زۆر جیاوازه. ئه‌مڕۆ قورسترین گه‌مارۆكانی مێژوو به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراوه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته له‌وه تێبگه‌ین كه له چ شه‌ڕێكی توندداین. ئه‌گه‌ر له‌م دۆخه پڕ ئاسته‌نگ و سه‌خته تێنه‌گه‌ین، ئه‌وا هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵه ده‌كه‌ین. باوه‌ڕم وایه كه هه‌ندێك كه‌س هه‌ست به توندیی جه‌نگه‌كه ناكه‌ن”.
شایەنی باسە وه‌زیری نه‌وتی ئێران جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ دڵنیا نیین له‌وه‌ی كه ئه‌و کڕیارانەی نه‌وتیان پێده‌فرۆشن پاره‌یان ده‌ده‌نێ یان نا و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، “زۆر چالاكی كه له وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌نجامیده‌ده‌ین، نایاسایی نیین به‌ڵام له‌رێگه‌ی نائاساییه‌وه ئه‌نجامده‌درێن”.
لەلایەکی دیکەوە زه‌نگه‌نه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئێران پلانی نییه له رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) بچێته ده‌ره‌وه.