بۆری نەوتی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا مانگی 10ی ئەمساڵ تەواو دەبێت.
دكتۆر بێوار خنسی ڕاوێژكاری وزەی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكی تایبەتدا بەكەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستانی ڕاگەیاندوە: پێویستە بۆرییەكە لەمانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا تەواو بێت كە توانای گواستنەوەی 300 هەزار بەرمیلی هەیە لەڕۆژێكدا، دەربارەی هەڵوێستی ئەمریكاش لەسەر ئەو بابەتە ڕاوێژكاری وزەی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد: بۆچوونی ئەمریكا لەوەدا لەگەڵ حكومەتی هەرێم یەكدەگرێتەوە كەپێویستە پرۆژە یاسای نەوت و غازی عیراق بەزووترین كات پەسەند بكرێت، تاوەكو ببێتە بنەمای كارەكان.