کاتەکانی پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە: سەعات ٣ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک وێستگەی هەولێری غازی لە ناوچەی پیرداود ئاگر کەوتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە بە هۆی ئەو ئاگرەوە سەرچاوەی غازی سروشتی لە وێستگەکە بڕا، بەمەبەستی روبەروبەنەوەی مەترسی.

ئەوەشخراوەتە روو، بۆ ماوەیەکی کاتی و هەتا بارودۆخەکە کۆنترۆڵ دەکرێت پێدانە کارەبا کەم دەبێتەوە.