یه‌ده‌گى زێرى عێراق زیادى نه‌كردووه‌

 كیلۆ زێر له‌ سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌ پله‌ى پێنجه‌م دێت و له‌ ریزبه‌ندى 100 وڵاتى دنیایش له‌ پله‌ى 38 دێت.

میدیاكانى عێراق ئه‌مڕۆ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى جیهانى زێر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ئاستى عێراق له‌ یه‌ده‌گى زێر ئاشكرا ده‌كات.

له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌ هاتووه‌ عێراق له‌ سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌ پله‌ى پێنجه‌م دایه‌ و له‌ دواى هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سعوودیه‌ و لبنان و جه‌زائیر و لیبیا دێت، له‌سه‌ر ئاستى 100 وڵاتیش له‌ پله‌ى 38 دایه‌.

ئه‌نجوومه‌نى جیهانى زێر ده‌ڵێ عێراق بڕى 96 تۆن و 300 كیلۆ زێرى یه‌ده‌گى هه‌یه‌ و ئه‌مه‌یش  %6.1ى رێژه‌ى دراوه‌ یه‌ده‌گه‌كانى تر پێكده‌هێنێ.

وه‌ك تێبینى ده‌كرێت ئه‌م بڕه‌ى عێراق هیچ زیادى نه‌كردووه‌، هه‌مان ئه‌و ئاسته‌یه‌ كه‌ له‌ مانگه‌كانى پێشوو ئه‌نجوومه‌نى زێر ئاماژه‌ى بۆ كرد بوو.

 له‌ كڕینى زێریش رووسیا له‌ ساڵى 2019 پله‌ى یه‌كه‌مى هه‌بووه‌ و تا ئێسته‌ 70 تۆن زێرى كڕیوه‌، له‌ سه‌ر ئاستى دنیایش ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پله‌ى یه‌كه‌مى هه‌یه‌  و ئه‌ڵمانیاش پله‌ى دووه‌م.