دوای هه‌فته‌یه‌ك له دابه‌زینی نرخی زێڕ له بازاڕ و بۆرسه‌كانی جیهاندا، له‌مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆدا نرخی زێڕ دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی و یه‌ك ئونسهیهك زێڕ به‌نرخی خوار هه‌زار و 400 دۆلار فرۆشرا.
له‌سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆدا یه‌ك ئونسه زێڕ به هه‌زار و 397 دۆلار فرۆشرا، كه له مانگی ئازاری ساڵی 2011 ه‌وه به‌ونرخه نه‌فرۆشراوه، هه‌وره‌ها گرێبه‌سته‌كانی زێڕی ئه‌مریكی بۆ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو به‌ڕێژه‌ی 6% دابه‌زی و نرخی ئونسهیهكی بۆ هه‌زار و 411 دۆلار و 60 سه‌نت دابه‌زی.
پسپۆڕانی ئابوریش هۆكاری ئه‌و دابه‌زینه بۆ فرۆشتنی یه‌ده‌گی زێڕ له‌لایه‌ن حكومه‌تی قوبرس و باشبوونی گه‌شه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆی چین و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌های ئونسهیهك زیو به‌ڕێژه‌ی 5% دابه‌زی و گه‌یشته 24 دۆلار و 55 سه‌نت، هه‌روه‌ها نرخی پلاتین 1.8% ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداو ئونسهیهكی به هه‌زار و 458 دۆلار و 24 سه‌نت فرۆشرا.