شارەزایانی بواری وزە رایدەگەیەنن، ئەمریكا لە زیادبوونی چالاكییەكانی كۆمپانیا رووسی و چینییەكانی تایبەت بە نەوت لە عێراقدا نیگەرانە.
شارەزایانی بواری وزە بە گۆڤاری مۆنیتۆری ئەمریكاییان راگەیاندووە، ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا ھەوڵی ئەوە دەدەن ئەو ھەلە بۆخۆیان بقۆزنەوە كە لە ئاكامی ناكۆكییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكادا دروستبووە و دەیەوێت كارتێكی فشار بەكاربێنێت بۆ ئەوەی زیاترین پشكیان لە كەرتی نەوتی عێراق دەستبكەوێت، بەو پێیەی كە ئێستا نیگەرانییەكی زۆری بۆ دروستبووە لەو ژمارە زۆری چالاكییەی كە لەلایەن كۆمپانیا رووسی و چینییەكانی بواری نەوت لە عێراق تۆماریدەكەن، كە ھەر دێت و زیاتریش دەبێت.
لە ماوەی رابردوود دا، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رووی لە عێراق كرد بەئامانجی ئەوەی رێككەوتنێكی گەورە بەبەھای 52 ملیار دۆلار لەگەل كۆمپانیای ئێكسۆن موبیل ئەنجام بدەن .