بەڕیوبەرایەتی هاتووجۆی سلێمانی ئاگاداریەک سەبارەت بە ماتۆڕ سکیل بەگشتی و ئەوانەشی خواردن دەگەیەننە کڕیار لە خواردنگەکان بڵاودەکاتەوە.
داوایان لێ دەکات پابەند بن بە ڕێنماییەکانی هاتووجۆوەو دوور بکەنەوە لەسەر کێشی و مەترسی بۆ سەر گیانی هاوڵاتیان و بە دەنگی ماتۆرەکانیان هاوڵاتیان بێزار نەکەن، بە پێچەوانەشەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدەرێن.
هاو کات هاوخەمی خۆیان دەدەربڕن بۆ ئەو رووداوەی ڕۆژانی یەکەمو دووەمی جەژن کە دوو گەنچ بە ڕووداوی ماتۆڕ گیانیان لە دەستداوە.
هەروەها هۆشداری دەدەنە هاوڵاتیان و دایکانو باوکان چاودێری رۆلەکانیان بکەن و ڕێگە نەدەن ئەوجۆرە ماتۆڕانەی لەبەرنەبوونی هیچ مەرجێکی سەلامەتی تۆمارنەکراون و ماتۆڕ سوارەکانیش مۆڵەتی لێخوڕینیان نیە ماتۆڕ بەکار بهێنن، چونکە ئەوان بۆ ڕێگریکردن لەو ڕوداوانە لێپرسینەوەو دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕەکان زیاتر دەکەن تا دوچاری زیانی گیانی و ماڵی نەبن.
داوا لەهەموو هێزە ئەمنیەکانیش دەکەن هاوکاری ئەفسەران و کارمەندانی هاتوچۆبکەن لەدەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕە سەڕپێچیکارەکان.