لقی بانکەکانی ڕافدەین و ڕەشید لەھەرێم دەکرێنەوە

  بۆ پەلەکردن لەکردنەوەی لقی “بانکەکانی ڕافدەین و ڕەشید” لەھەرێم داوای دروستکردنی متمانە دەکرێت، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، “سەرەڕای ئەوەی ھەنگاوی کرداری بۆ نەنراوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە دەکرێنەوەو ھاوڵاتیانی ھەرێمیش ھاوشێوەی عیراق، لەوەگرتنی قەرزە درێژخایەنەکان سوودمەند دەبن”.
زیاد جەبار، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: کردنەوەی لقەکانی ھەردوو بانکی ڕافدەین و ڕەشید لەشارەکانی ھەرێمی کوردستان، لەڕووی کردارییەوە ھیچ ھەنگاوێکی بۆ نەنراوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کەمتر ئیرادەو خواستی حکومەتی ھەرێمی لەسەرە.

بەوتەی زیاد جەبار، “کردنەوەی لقی ئەو بانکانەی عیراق لەھەرێم، پێویستی بەمتمانەی زیاترە لەنێوان حکومەتی ھەرێم و بانکەکان، تا ئەو متمانەیە نەگەڕێتەوە ئەو لقانەش ناکرێنەوە”.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ئاشکراکرد: بەشێکی سەرەکی لەقەرزەکانی سەر حکومەتی ھەرێم، پارەی بانکەکانەو بۆ موچەو خەرجییەکانی خۆی لەڕابردوودا بەکاریھێناوە.