دوای ئەوەی چەند گەنجێك پڕۆژەی (دارێك بچێنە و شارێك سەوز بكە)یان ڕاگەیاند، لە (challenge) داوایان لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كرد نەمامێك بچێنێت، ئەویش ھات بەدەم داواكەیانەوە و نەمامێكی چاند.
لە گرتە ڤیدیۆییەكدا لەكاتی ناشتنی نەمامێكدا قوباد تاڵەبانی داوای لەهەریەك لە مامۆستا عەلی باپیر و دكتۆرە چۆمان هەردی كرد نەمامێك بچێن.