توركیا لە بری نەوتی ئێران، لە مانگی داھاتووەوە دەست بە ھاوردەكردنی نەوتی عێراق دەكات


كۆمپانیای سووكاری توركی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، توركیا بەھۆی سزاكانی كە لەسەر كەرتی نەوتی ئێرانە، بڕیاری داوە لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە بۆ پڕكرندەوەی پێداویستییەكانی دەست بە ھاوردەكردنی نەوتی عێراق بكات.

بەگوتەی كۆمپانیاكە، ئەو پالاوگانەی كە پشتیان بە نەوتی خاوی ئێران بەستووە، بەھۆی بەردەوامی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران بۆیان ھەیە لە داھاتوودا روبەرووی كێشە ببنەوە و كۆمپانیاكە نایەوێت سزاكانی ئەمریكا ببەزێنێت و تەنانەت نایەوێت سووتەمەنیش ھەناردەی وڵاتەكە بكات.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا، ئەو نەوتەی لە عێراقەوە ھاوردەدەكرێت، لە كێلگەی ستار كە لە ئیزمیر ھەڵكەوتووە، پاڵاوتنی بۆ دەكرێت و لە پلانیاندایە تا كۆتایی سالی داھاتوو ٨ ملیۆن تۆن نەوت بپاڵێون.