لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەیی نوێی سلێمانی ڕادهگهیهنێت ”بڕی ۹۹٥ تەن، ۲٥۰ کیلۆ گۆشتی تەندروست و پڕ بەهایی خۆراکی ڕەوانەیی بازاڕەکانی سلێمانی کراوە”.
دکتۆر شاڵاو عارف ڕەشید, لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەیی نوێی سلێمانی لەبارەی ئاماری ٥ ڕۆژی بەر لەجەژنی کوشتارگە راگهیاند ”لەو ماوەیەدا بڕی ۹۹٥ تەن ، ۲٥۰ کیلۆ گۆشتی تەندروست و پڕ بەهایی خۆراکی ڕەوانەیی بازاڕەکانی سلێمانی کراوە بەجۆرێک ۱٤۲۹٥ لاشەیی ئاژەڵی بچووک و ٥٦۱ لاشەیی ڕەشەووڵاخ سهربڕاوه”.
لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەیی نوێی سلێمانی ئاماژهی بهوهشدا ” ٥ تەن و ٦۸۰ کیلۆ گۆشت ڕەتکراوەتەوە کەلەڕووی تەندروستی و بەهایی خۆراکیەوە شیاو نەبووە بۆ بەکارهێنان.