ره‌وشی كاره‌با له عێراق به‌گشتی خراپه، بۆیه وه‌زاره‌تی كاره‌بای كوردستان و عێراقیش خه‌ریكی هه‌ماهه‌نگی و دانانی رێوشوێنی تازه‌ن بۆ داهاتوو، تا كاره‌بای عێراق به یه‌ك سیسته‌م ببه‌سترێته‌وه و رێژه‌ی به‌رهه‌می كاره‌باش زیاتر بكرێت.
هه‌رێمی كوردستان پێویستی به 4500 مێگاوات كاره‌با هه‌یه، ئێستا 3500 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌شێكیش له‌و كاره‌بایه ده‌درێته كه‌ركووك و مووسڵ، به‌م پێیه‌ش هه‌رێمی كوردستان نزیكه له خواستی به‌كارهێنانی كاره‌با، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرفته له عێراقدا، به‌تایبه‌ت له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، رێژه‌ی به‌رهه‌می كاره‌با كه‌مه و به‌شێكی زۆری له ئێرانه‌وه ده‌هێنرێت.
محه‌مه‌د هه‌ورامی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كارەبا، بۆ باس وتی: “وه‌زیری كاره‌بای عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی خراپیی كاره‌بایان كردووه، وه‌ك پلان بۆ دواڕۆژ باسیان له‌وه كردووه، كه عێراق جێگرەوەی سه‌رچاوه‌ی كاره‌با له ئێرانه‌وه بدۆزێته‌وه، یه‌كێك له‌وانه وه‌ك جێگرەوە سعودیه‌یه، به‌تایبه‌ت له میسان و به‌سڕه و چه‌ند شوێنێكی دیكه كاره‌با له ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرن، هه‌ركاتێك ئێران هه‌نارده‌ی نه‌وت و غازی راگرت گرفتی بۆ دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌ی كه سزای ئابووری به‌سه‌ردا دراوه، بۆیه عێراق به‌دوای جێگرەوەی ئێران‌دا ده‌گه‌ڕێت و بۆ داهاتووش ده‌توانێت تۆڕی كاره‌بای هه‌رێم به‌خۆیه‌وه ببه‌ستێته‌وه”.
وتیشی: “هه‌رێمی كوردستان ئێستا 3400 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له‌كاتێكدا به‌رهه‌می خواست بۆ هاووڵاتییان 4 هه‌زار مێگاواته، چونكه به‌م رێژه‌وه گرفتمان نییه، به‌تایبه‌ت (له سەعات 10ی شه‌و بۆ 7ی به‌یانی)، كه ئه‌مه رێژه‌ی ئاساییه، به‌ڵام به رۆژ خواست زۆر ده‌بێت، بۆیه ئومێدمان ئه‌وه‌یه ئه‌و 3400 مێگاواته زیاتر بكه‌ین، له‌م قۆناغه‌شدا رۆژانه نزیكه‌ی 20 سەعات كاره‌بامان هه‌یه”.
راشی گه‌یاند: ”بڕیاره وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی كاره‌با له قه‌زای خه‌بات بۆ مانگی 7 و 8ی ئه‌مساڵ بكرێته‌وه، كه ئه‌مه گوژمێکی دیكه به كاره‌بای كوردستان ده‌دات، هه‌رچه‌نده كه‌مێك گرفتی تەکنیکیی بۆ دروست بووه، به‌ڵام به زووترین كات ده‌كه‌وێته كاره‌وه”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با پێی وایه، كه بۆ داهاتوو جێگرەوەی كاره‌با به‌كارهێنانی وزه‌ی خۆره، كه دایكی هه‌موو وزه‌كانه، له كوردستانیش خه‌ریكه ئه‌م وزه‌یه له‌دایك ده‌بێت و له هه‌ندێك شوێن به‌كار ده‌هێنرێت، به‌تایبه‌ت له كه‌سنه‌زان و كۆیه و عه‌نكاوه چه‌ند وێستگه‌یه‌كمان داناوه، ده‌شمانه‌وێت رێژه‌ی كاره‌با بە وزه‌ی خۆ زیاتر بكه‌ین و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، چونكه دۆستی ژینگه‌یه و رێكخراوه جیهانییه‌كانیش پشتیوانیی ئه‌و سێكته‌ره ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د هه‌ورامی، له‌باره‌ی رێژه‌ی كاره‌با بۆ ئه‌مساڵ هاوین، زیاتر له‌و باره‌وه قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت: “ئه‌مساڵ رێژه‌ی كاره‌با له‌چاو ساڵانی رابردوو باشتر ده‌بێت، چونكه غازی سروشتیی پێویست دابین كراوه و رێژه‌ی ئاوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخانیش زیاتر بووه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ زیاتربوونی بڕی كاره‌با، وه‌ك ساڵانی رابردووش نابێت”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌باره‌ی پلانی گۆڕینی سیسته‌می كاره‌با و به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای كوردستان به ده‌وڵه‌تانی دراوسێ ده‌ڵێت: “له‌و باره‌وه پلانمان هه‌یه و پلانه‌كه‌ش ئه‌وه نییه هه‌ركاتێك ئه‌و وڵاتانه ویستیان كاره‌با بكوژێننه‌وه یان كه‌می بكه‌ن و زیادی بكه‌ن، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ئاڵوگۆڕی شه‌به‌كه‌ی كاره‌با و تۆڕه‌كانی كاره‌با تێكه‌ڵ ده‌كرێن، وه‌ك بابه‌تێكی بازرگانییه، بۆیه ئێران تائێستا ئه‌وه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكوو كاره‌بای به‌شێك له عێراق ده‌دات و هه‌ر كاتێك كاره‌بای خۆی گرفتی ده‌بێت گرفت بۆ ئه‌وه‌ی عێراقیش دروست ده‌كات، ئێمه ئه‌وه ناكه‌ین، ئه‌وه‌ی هه‌یه تێكه‌ڵكردنی سیسته‌می كاره‌بایه و به‌پێی به‌كارهێنه‌ر پاره وه‌رده‌گیرێت و مه‌بده‌ئیه‌نیش له‌به‌رنامه‌دایه”.
هاوكات جه‌نان جه‌بار بۆیا، په‌رله‌مانتاری كوردستان له لێژنه‌ی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان وتی: “هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی به‌هێزه تا گرفتی نه‌مێنێت، چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌هۆی غازی و گازوائیل كار ده‌كات كه توانایه‌كی زۆری ده‌وێت و ئه‌ركێكی قورسه له‌سه‌ر حكوومه‌ت، بۆیه دۆزینه‌وه‌ی به‌دیل بۆ ئه‌مه زۆر گرنگه و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست ببێت، كه بۆ داهاتوو چی بكرێت وه‌ك پلان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كاره‌با، چونكه ناكرێت ساڵێك كاره‌با هه‌بێت و ساڵێك خراپ بێت، ئه‌مه ده‌بێت به سیسته‌می گشتی رێك بخرێته‌وه”.
وتیشی: “په‌رله‌مان له هه‌وڵدایه، له رێگای په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تەوە نه‌خشه‌ڕێگەیه‌كی تازه بۆ پرسی كاره‌با دروست بکات، ئه‌مه‌ش له‌رێگای به‌هێزكردنی وێستگه‌كان ده‌بێت، یان دۆزینه‌وه‌ی رێگەچاره‌ی دیكه، چونكه ئه‌م گرفته ته‌نیا هی كوردستان نییه و عێراقیش به‌شێكی كاره‌با له كوردستانه‌وه ده‌بات.