وەزارەتی پیشەسازی عێراق ئاشكرای كرد توانیویانە بە ستانداردی 98 تا 99% كانزای سیلیكۆن بەرهەم بهێنن و كارگهیهك بە پشتبەستن بە توانای ناوخۆ دەستی بە بەرهەمهێنان كردووە.
عەلی حوسێن علوان بەڕێوەبەری گشتی پیشەسازی كانزاكان باسی لەوە كردووە كە كارگەكە لە كارەكەیدا سەركەوتوو بووە و ئێستا كانزای سیلیكۆن بە ستانداردی باڵا بەرهەم دەهێنێت.
بەگویرەی “شەفەقنا” بەرپرسەكە ئەو سەركەوتنەی كارگەكەی بە گرنگترین هەنگاو بۆ سوود وەرگرتن لە توانای ناوخۆیی بۆ بەرهەمهێنانی كانزای بە نرخ و سوود وەرگرتن لە وزەی پاك هەژمار كردووە.
پێویستە بوترێت كانزای سیلیكۆن كۆمەڵێك سودی گرنگی پیشەسازی هەیە گرنگترینیان بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا سوودی لێ وەردەگیرێت. هاوكات بۆ بەرهەمهێنانی رۆنی سیلیكۆن و شمشی پۆڵا و ئەلەمنیۆم و پیشەسازی جۆراوجۆری ئەلیكترۆنی سوودی لێ وەردەگیرێت.
بەشێكی بەرچاو لەو بەرهەمانە پێشتر لە دەرەوەی وڵات هاوردە كراوە. پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی دەبێتە هۆی پاراستنی سەرمایە و ئاڵوگۆڕكردنی سەرمایە لە ناوخۆی عێراق.