سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه: بڕیاره له چاره‌كی كۆتایی ٢٠٢٠ سه‌رژمێریی گشتی دانیشتوان ئه‌نجامبدرێت كه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت و به ئه‌لیكترۆنی له رێگه‌ی تابلێتهوه ده‌بێت.
ئاشكراشی ده‌كات كه پێویستییان به ٢٠ بۆ ٣٠ هه‌زار كه‌س ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه عێراق له ساڵی ٢٠١٩ بڕی ٥٠ ملیار دیناری بۆ قۆناغی یه‌كه‌می سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ته‌رخانكردووه.
گوتیشی: وه‌زاره‌تی پلاندانان و حكوومه‌تی عێراق به‌گشتی به‌رپرسن له سه‌رژمێری، مه‌سه‌له‌ی سه‌رژمێری پرسێكی حه‌سرییه و ده‌بێت حكوومه‌تی فیدراڵ كۆنتڕۆڵی بكات، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌مه بكات ئه‌وا ئه‌وان به‌رپرسن له‌م پرسه.