مانگی تەمووز بڕیاری قەدەغەکردنی ھاوردەی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاککراو و ژێرئاوکەوتوو بۆ ناو ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
شاخەوان ئەبوبەکر بەڕێوەبەری گومورگی باشماخ ڕاگەیاند: بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە 1ی تەمووزەوە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاککراو و ژێرئاوکەوتوو بۆ ناو ھەرێم قەدەغە دەکرێت.
وتیشی: لەدوای جێبەجێکردنی بڕیارەکەشەوە، تەنیا ڕێگە بە ئۆتۆمبێلی کیلۆمەتر سفر دەدرێت ھاوردەی ناوخۆی ھەرێم بکرێت.
بڕیاری قەدەغەکردنی ھاوردەی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاککراو و ژێرئاوکەوتوو، دوای ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و عێراق دێت لەسەر تەعریفەی گومورگی و ھاوردەکردنی کاڵای بازرگانییەکان.