لەدوای جەژنەوە تاکسییەکانی ناوەوە و دەرەوەی سنووری پارێزگای سلێمانی جیادەکرێنەوە.
سدیق محەمەد بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی ڕاگەیاند: لەپێناو ڕێکخستنی کاری تەکسییەکان، لەدوای جەژنی ڕەمەزانەوە، تاکسییەکانی ناوەوە و دەرەوەی سنووری پارێزگای سلێمانی جیادەکرێنەوە و تاکسییەکانی ناوشار لۆگۆی شینی لێدەدرێت و تاکسییەکانی قەزا و ناحییەکانی دەوروبەری سلێمانیش لۆگۆی قاوەیی لێدەدرێت.
وتیشی: ئامانج لە جیاکردنەوەی تاکسییەکانی ناوەوە و دەرەوەی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ چارەسەری کێشەی تاکسییەکانە لەبارەی گواستنەوەی سەرنشینان.