بەرهەمهێنانی مزرەمەنی لە عیراق بەڕێژەیەكی بەرچاو زیاد دەكات


دەزگای ناوەندی ئامار ئاشكرای دەكات، لە ماوەی ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی مزرەمەنی لە عیراق بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە‌و پرتەقاڵیش لەنێو ئەو میوانەدا زۆرترین بەرهەمی هەبووە.

بەگوێرەی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری كشتوكاڵی، كە سەر بە دەزگای ناوەندی ئاماری عیراقە، لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا پرتەقاڵ لەنێو مزرەمەنیەكاندا زۆرترین بەرهەمی هەبووە‌و لەو ماوەیەدا 133 هەزار‌و 500 تۆن بەرهەمهێنراوە، كە ئەوەش بەراورد بەوەرزی پاییز بەڕێژەی لەسەدا 80 زیادیكردووە.بەگوێرەی ئامارەكان، نارنج بە پلەی دووەم هاتووە‌و لەوەرزی زستاندا 21 هەزار‌و 498 تۆن بەرهەمهێنراوە كە بەراورد بە وەرزی پێشتر لەسەدا 13 زیادیكردووە.

هەروەها بەرهەمهێنانی لیمۆ لەنێو میوە مزرەكاندا بە پلەی سێهەم هاتووە‌و 5 هەزار‌و 170 تۆنی لێبەرهەمهێنراوە، دوای ئەویش لالەنگی هاتووە كە 4 هەزار‌و 167 تۆنی لێبەرهەمهێنراوە.

دەزگای ناوەندی ئامار ئاماژەی بەوەشكردوە، هەرچەندە بەرهەمهێنانی مزرەمەنییەكان لە عیراق زیادیكردووە، بەڵام ناجێگیری بارودۆخی ئەمنی‌و كەمی پاڵپشتی حكومەت، كاریگەری خراپی لەسەر بەرهەمهێنانی میوە هەبووە.