رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆناڵ بلاویكردەوە ، بەكاریگەری سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران، چین ھاوردەكردنی نەوتی ئێرانی راگرت.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی ئاشكرایكرد ، لە ناوەراستی ئەم مانگە كەشتییە نەوتییەكانی چین ، نەوتی ئێرانیان بارنەكردووەو چین چیتر نەوتی ئێران ناكڕێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە ، كۆمپانیا چنییەكانیش ھاتنە ژێر باری سزاكانی ئەمریكا و كڕینی نەوتی ئێرانیان بەشێوەیەكی راستەخۆ راگرتووە ،چونكە چین نایەوێت كێشەكانی لەگەڵ ئەمریكا قوڵتربكاتەوە
رەحیم زاری ئەندامی لێژنەی ئابووری لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت ، ئێران ھیوای بە چین ھەیە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە دەستبەكڕینی نەوتەكەی بكاتەوە ، ئێستاش لایەنی ئێران و چینی ھەوڵدەدەن بڕی ملیۆنێك بەرمیل نەوتی بفرۆشنە پاڵاوگەیەكی چین ، بەڵام چاوەڕێی دوا بڕیاری حكومەتی ئێران و چین دەكرێت.