لە ھەرێمی كوردستان كارگه‌ پیشه‌سازیه‌كان هه‌لی كاریان بۆ زیاتر له‌ ٣٤ هه‌زار كه‌س ره‌خساندوه‌

لە ھەرێمی كوردستان تەنھا سوود لە بەرھەمی خاوی ئاسن وەردەگیرێت لە كاتێكدا بە ھەزاران تەن بەرھەمی دیكەی خاوی وەكو پلاستیك و فافۆن و مس بوونی ھەیە، بەڵام بەھۆی نەبوونی كارگەی پێویست ئەو كەرستە خاوانە بە بڕە پارەیەكی كەم دەچێتە دەرەوەی وڵات و بازرگانە كوردەكانیش لە دوای چەند مانگێك بەنرخی دەبەرامبەر لە وڵاتانی دراوسێوە ھاوردەی دەكەنەوە، بۆیە بەپێی ئامارێك ھەرێمی كوردستان پێویستی بە زیاتر لە ھەزار كارگەی دیكەی پێشەسازییە، بۆ ئەوە سوود لەو بەرھەمە خاوانە وەرگرێت.

به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ٤ هه‌زار و ٨٨ كارگه‌ له‌ بواره‌ جۆراجۆره‌كانی پیشه‌سازیدا بونی هه‌یه‌ و هه‌لی كاری بۆ ٣٤ هه‌زار و ٦٢٥ كه‌س ره‌خساندوه‌، هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی زۆری كه‌ره‌سته‌ی خاوی پیشه‌سازیه‌وه‌ پێوستی به‌ ١٠٠٠ كارگه‌ی تر هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌هاندانی وه‌به‌هێنه‌ران بۆ درووستكردنی كارگه‌ پیشه‌سازییه‌كان ئاسانكاری بۆیان عەبدولرەزاق عوسمان، بەرێوەبەری گشتی دیوانی وه‌زارتی بازرگانی و پیشه‌سازی  باس له‌چه‌ند ئاسانكارییه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌و به‌رهەمهێنه‌ ناوخۆییا‌نه‌ی بیانه‌وێت كارگه‌ دروست بكەن و رایده‌گه‌یه‌نێت  ”هه‌ر كارگه‌یه‌ك كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێت بۆ ماوه‌ی ١٠ساڵ له‌ باج و رسوماتهكانی سه‌ر كه‌رسته‌ خاوه‌كان ده‌به‌خشرێت كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هاورده‌ی ده‌كات، یارمه‌تی بازرگانان و  خاوه‌ن كارگه‌كان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانیان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بكه‌ن”.

پێچه‌وانه‌ی وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن به‌رهه‌مێكی زۆری خاوە بۆ به‌رهه‌مه‌ پیشه‌سازییه‌كان له‌گەڵ بوونی توانایه‌كی باشی  مرۆیی، به‌ڵام نه‌بوونی كارگه‌ی پێویست ناتوانرێت سوود له‌ كه‌ره‌سته‌ی خاو وه‌كو پێویست وه‌ربگێرێت ماوه‌ته‌ ئه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌جدی كار له‌سه‌ر كه‌رتی پیشه‌سازی بكات له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌ك  شاره‌زایان ئاماژه‌ی بۆ ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌م هه‌لی كار هه‌میش رێگریی له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ملیاران دۆلار بكرێت بۆ ده‌ره‌وه‌.