سالار ئه‌حمه‌د ڕه‌شید سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌زوور راگه‌یاند: له‌سه‌ر داھاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شاره‌زوورو به به‌ھای نزیكه‌ی 550 ملیۆن دینار له‌دوای مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ له قه‌زاكه ده‌ستپێده‌كاته‌وه:
له‌وانه:
١- پرۆژه‌ی قیر و شۆست و ڕووناكردنه‌وه‌ی دوو سایدی به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی زمناكۆ.
٢-پرۆژه‌ی قیرو شۆسته‌ی شه‌قامی به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌و تهعزێخانهكهی.
٣-پرۆژه‌ی قیرو شۆسته‌ی شه‌قامی نێوان تێرمیناڵ و خوێندنگای بێریڤان.
٤-پرۆژه‌ی قیرو شۆسته‌ی شه‌قامی ته‌نیشت یاریگای گشتی یانه‌ی شه‌ھیدان.
٥-قیرتاوكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له دووسایده‌كانی گه‌ڕه‌كی خورماڵییه‌كان له ئاستی شوقه‌كان و سایدی به‌رده‌م ماڵه‌كان ده‌ست پێده‌كات تاخواره‌وه.
٦-قیرتاوكردنه‌وه‌ی شه‌قامێك له نزیك خوێندنگای ھه‌تاو،
ده‌رخسته‌ی ئه‌م پرۆژانه‌ی خواره‌ش نێردراون بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داھاتی شاره‌وانی جێبه‌جێ بكرێن به به‌ھای 800 ملیۆن دینار
١-قیرو شۆسته‌و ڕووناككردنه‌وه‌ی سایدی دووه‌می خوار خوێندنگای زه‌ڵمی كۆن به‌رده‌م ماڵه‌كان.
٢-سیاج و كۆنكرێتی به‌رده‌م ھۆڵی بۆنه‌كان.
٣-كۆنكرێتی گۆڕه‌پانی ئۆتۆمبێلی به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌ئوف به‌گ.
٤-فراوانكردن و شۆسته‌ی شهوامی ته‌نیشت سه‌نته‌ری ژنان.
٥-سه‌وزكردنی زیاتری ناو بازاڕی ھهڵهبجهیهكان ڕایگه‌یاند.