بەرھەم ھێنانی مریشک زیاد دەبێت


كێڵگە پەلەوەریەکان بەرھەمھێنانی مریشکیان زیادکردووە بڕیاری قەدەغەکردنی مریشکی بەستوو ھۆکارێکە بۆ زیادبونی مریشکی زندوو.

نازرم عەبدووڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان بە سایتی ژووری بازرگانی ووت” لەئێستادا ھۆڵەکانی بەرھەم ھێنانی مریشک پڕن لەمریشک کە بۆ جەژن ئامادە کراوە ھیچ کەمیەک لە مریشکی زیندودا نیە”.

وتیشی” لەئێستادا زیاتر لە سێ ملیۆن مریشک لە کێڵگە کاندا ھەی وە ڕاگرتنی ھاوردەکردنی مریشکی بەستوو ھۆکارێکی زۆر باشە بۆ خاوەن گێڵگە پەلەوەریەکان کە دەستبکەنەوە بە بەرھەم ھێنانی مریشک چونکە ترسیان لە بازاڕ نابێت و دەتوانن بیفرۆشن”.

لەبارەی نرخەوە ڕایگەیاند” ئێمە پێمانخۆشە نرخ دیاریبکرێت بەڵام بەھۆی بازاڕی ئازادەوە ناتوانین ئەوە بکەین چونکە ھەندێکجار خۆراکی مریشک یان کارەبا یان ئا یان ھێلکەی جوچک لەبازاڕدا گران دەبێت بەمەش نرخی مریشکەکە زۆر دەکەوێت بەڵام ئەوشتانەی کەپێویستە نرخیان جێگیربێت ئەوا ئێمەش دەتوانین نرخی مریشک جێگیربکەین”.

لەئێستادا نرخی ھەر کیلۆیەک مریشک لە دوکانی فرۆشتنی مریشکدا لە ٢٣٠٠ دینارەوە دەستپێدەکات تا ٢٧٠٠ دینار.