عێراق: دژی سزاکانی سەر ئەمریکاین و پاڵپشتیی ئێران دەکەین


محەمەد حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق ڕایگەیاند، دژی سزاکانی ئەمریکاین و پاڵپشتی لە ئێران دەکەین.

حەکیم ئاماژەی بەوە شکرد کە پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران بەهێزتر دەکەن و وتیشی باسمان لە بەستنەوەی هەردوو وڵات کردووە لەڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە.

هاوکات محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران جەخی لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە و سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکاش ڕایگەیاند “ئێمە پابەندی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانین و ئەمریکا پێشیلیان دەکات.

شایەنی باسە زەریف پێشتر سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی کرد و رایگەیاند ئێران ئارەزووی هیچ جەنگێکی نییە. و سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش وتی عێراق ڕۆڵی نێوەندگیر دەگێڕێت لە نێوان ئێران و ئەمریکا.