خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوكرایەوە


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچی مانگی 3ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی بێت ئەم هەفتەیە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

وەك لە خشتەكەدا هاتووە سبەی سێشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ موچەی دیوان و لیواكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

رۆژی چوارشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩ موچەی یەكەی ٧٠ و ٨٠ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

رۆژی پێنچشەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٩ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.