ئەمڕۆ دووشەممە27/5/2019، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی وردەكاری ناردنی ئەو بڕەپارەیەی بۆ مووچە نێردراوە لەلایەن بەغداد بۆ هەردوو ساڵی 2018 و 2019 خستەڕوو.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە كە هەریەك لە سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم و ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەبوون، چەند نوسراوێكی بانكی ناوەندی عێراق خستەڕوو تایبەت بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و نەناردنی هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی پێشمەرگە.